کوردپرێس:
لەپاش ئەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە رایانگەیاند گۆرانکاری لە کورسیەکانی دوان لە کاندیدەکانیان دەستی سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری تیدایەو ئەوان هۆکار بوون بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تانەدان و گۆرانکاریەکە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە راگەیەنراوێک وەڵامی پارتی دایەوەو ئاماژەی بەوەکرد کۆمسیۆن بە تەواوی واتا سەربەخۆیە لە کارەکانیداو هیچ دەستوەردانێک لە ئارادا نییە و تەواوی بریارەکانی بە گفتوگۆ و ڕاگۆرینەوەی نێوان ئەندامان و نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمسیۆن دەبێت.
لە درێژەی راگەیەنراوەکەیدا کۆمسیۆبی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کردوە شتێک نییە بەناوی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی تانەدانەوەو هیچ کەس مافی درێژکرنەوەی ئەو ماوەیەی نییە کە دیاریکراوە بە پێی یاسا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە ئاماژەی بە بونی دەستوەردانی سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری کردوە لەکارەکانی کۆمسیۆندا، ئەوەی بە تەواوی ڕەدکردۆتەوەو کە هیچکام لە سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری دەستیان خستبێتە کارەکانی کۆمسیۆنەوە و جەختی لەوە کردۆتەوە ئەوان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی سەربەخۆیی کۆمسیۆن و تەواوی کاروبارەکانی بوون نەک ئەوەی خۆیان دەستوەردان بکەن.
ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند"پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە10ى 10ى 2021 ئەنجامدرا، بەپاکیو دیموکراسییانە بەڕێوەچوو، تائەوکاتەی بەبڕیاری سیاسیو دەستێوەردانی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بەنایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو".
مەکتەبى سیاسى ئاماژەى بەوەشکردوە، دوای ئەوەی لیژنەی یاساییو تەکنیکییان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانو دەستەی دادوەری کۆبونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانیان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون.
Your Comment