نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ بڕیاری سزادانی چەکدارێکی داعش لە دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی له‌ باره‌ی تاوانبار كردنی چه‌كدارێكی داعش كرد، کە تۆمەتی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکانی خراوەتە پاڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر رایگه‌یاند: دادگایی کردن و سزادانی تیرۆرستێکی داعش به‌ تۆمه‌تی جینۆساید کردنی ئێزدییان له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاوێکی گرنگه‌، پێشوازی لێده‌که‌ین.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، هه‌موو پشتگیرییه‌ک له‌ هه‌ر هه‌نگاوێگی وا ده‌که‌ین، هیوادارین‌ هانده‌ری زیاتری به ‌جێگه‌یاندنی دادوه‌ری بێت بۆ قوربانیانی ئێزدی و هه‌موو قوربانیانی تیرۆر.

News Code 4291

Your Comment

You are replying to: .
captcha