ئاگر لە چێشتخانەی پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاگر لەنێو چێشتخانەی پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتەوە و دوای ماوەیەک ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاگرەکە لە چێشتخانەی پەرلەمانی کوردستان کەوتووەتەوە و لە سەرەتای ئاگرەکەش بەشێک لە پەرلەمانتاران هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت و بەهۆی ئاگرەکەوە چەند پەرلەمانتارێک تەنگەنەفەس بوون.

تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو پەرلەمان لەبارەی ئاگرەکە گوتی "تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتووەتە پەرلەمانی کوردستان و ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ دەکەن. بەشێک لە پەرلەمانتاران تووشی تەنگەنەفەسی بوون."

ئەو کاتەی ئاگرەکە کەوتووەتەوە بەشێک لە پەرلەمانتاران لە شوێنی نانخواردنەکە و لە کاتی پشوو وەرگرتندا بوون.

مەلا عوسمان کانی کوردەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئاگرەکە راگەیاند: ئێمە لە شوێنی نانخواردنەکە بووین، کارمەندێکی چێشتخانەکە گوتی سۆندەی غازەکە لێبوویەوە، بۆیە ئەوکات ئێمە هاتینە دەرەوە.

News Code 4289

Your Comment

You are replying to: .
captcha