بافڵ تاڵه‌بانى داواى لێبوردن له خوێندکارانی ناڕازی ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى داواى لێبوردن ده‌کات له‌هه‌ر توندوتیژیه‌ک به‌رامبه‌ر خوێندکاران به‌کارهێنرابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاو دەنێن لەپێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد.

بافڵ تاڵه‌بانى له‌ په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت، داواتان لێدەکەم بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ رێگای مەدەنی و شارستانی ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، رێمەدەن کەسانی ھەلپەرست داوا رەواکانی ئێوە بە لاڕێدا بەرێت ئەمە خزمەت بە خواستەکانتان ناکات، داوام وایە قەت ئەم رێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە.

هاوسه‌رۆکى یه‌کێـى به‌ڵێن به‌ خوێندکاران ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانکاری گەورە دەکەن لە پێناو داھاتووی خوێندکاران و جێبەجێ کردنی داواکارییەکانیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کار دەکەن لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانی خوێندکاران ده‌بێت.

News Code 4281

Your Comment

You are replying to: .
captcha