بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانى له‌میانى دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ که‌ناڵى سکاى نیووزى عه‌ره‌بى ئاماژه‌ى به پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند په‌یوه‌ندیه‌کانیان لەگەڵ ئێران و تورکیا ئاساییە.
مه‌سروور بارزانی، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکاوه گوتی: په‌یوه‌ندییه‌کی باشمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه.
ناوبراو هەر لەمبارەوە گوتیشی: "ناتوانم له جیاتی ئه‌مریکاییه‌کان قسه بکه‌م، ئه‌وان ده‌توانن له بری خۆیان قسه بکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک دۆست و هاوپه‌یمان ده‌ستوه‌ردانیان له عێراق کرد و یارمه‌تیان داین له رووخانی رژێمی به‌عس له 2003 و هاوکار بوون له شه‌ڕی دژی داعش و هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌کی باشمان هه‌بێت، به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا رووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه له هه‌ردوو بواری ئابووری و ئه‌منی که عێراق ناتوانێت به ته‌نیا رووبه‌ڕوویان بێته‌وه، پێویستیی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان هاوکار بن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و یارمه‌تیدانی له رووی ئابوورییه‌وه، هیوادارین بمێننه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی وڵاته‌که ده‌گاته ئاستێکی باشتر".
مەسروور بارزانی باسى له‌پرسى ده‌ره‌نجامه‌کانى دوای هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌که‌ى عێراق کرد و داوای کرد، هەمووان ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن.
له‌باره‌ى پرسى پۆستى سه‌رۆک کۆماری عێراقشه‌وه مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "پۆسته‌که پشکی کورده و هێشتا بڕیار له باره‌ی نه‌دراوه، تا ئێستا هیچ ناوێک یه‌کلا نه‌بووه‌ته‌وه. وه‌ک نه‌ریتێک شیعه سه‌رۆک وه‌زیران و سوننه سه‌رۆکی په‌رله‌مان و کورد سه‌رۆکی کۆمار ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین، بزانین پاڵێوراوی شیعه کێیه و هیوادارین که‌سێکی په‌سندکراوی هه‌موو لایه‌ک بێت".
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر و داعشه‌وه گوتی: "داعش له هه‌موو شوێنێکه، به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی جێی ناکۆکین، له خۆرئاوای عێراق و له ناوچه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق، داعش زه‌وی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هه‌موو چه‌کداره‌کانی له‌ده‌ست نه‌داوه و توانیویه‌تی خێزانی دیکه و که‌سانی دیکه ته‌جنید بکات و په‌لاماری هێزه عێراقییه‌کان و پێشمه‌رگه‌ش ده‌دات، واته هێشتا ماوه".
بارزانى بۆ پرسى بوونى په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، وتى: "ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی کرابوو له هه‌ولێر به بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم بوو، ره‌نگه پێشتر ئامانجی جیاواز بووبێت و ناونیشانی کۆنگره‌که جیاواز بوو، په‌یوه‌ست بوو به سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراقه‌وه، دواتر به‌شداربووانی کۆنگره‌که ئاراسته‌یان گۆڕی بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه که ئێمه پشتیوانی ناکه‌ین، ئێمه وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به رێکخستن و به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌که نه‌بووه.
ناوبراو ئاماژی بە دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌رده‌مى کابینه‌ى نۆ-دا کرد و جه‌ختی کرده‌وه، ڕاسته بەهۆی هەرەسهێنانی ئابووریی جیهانییەوە ئێمه‌ش تووشی قەیران بووین بەڵام دۆخی ئێستاى ھەرێم باشترە.
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "ده‌ستمان به‌چاکسازیی کرد و توانیمان خۆڕابگرین و توانیمان ده‌ست به‌پڕۆژه‌کان بکه‌ینه‌وه و ڕه‌وشی کوردستان له‌ڕووی ئابووریی و ئه‌منییه‌وه پێشبخه‌ین".
بارزانی باسى له‌پرسى کۆچى هاوڵاتیانى هه‌رێم کرد و ڕه‌تیکرده‌وه، ھیچ کەسێک به‌هۆکارى گه‌نده‌ڵى کوردستانى جێهێشتبێت، ده‌شڵێت: "گەندەڵی لەکوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لەڕوی گەندەڵیەوە لەزۆر وڵاتی ناوچەکە باشترین".
مه‌سروور بارزانى زیاتر له‌باره‌ى کۆچبه‌رانه‌وه وتى: "کۆچبەران ھەزاران دۆلاریان خەرج کردوە بۆ گەیشتن بە بیلاڕوسیا، بۆیه هەموو ئەوانەی لەبارەی ڕۆیشتنی کۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا دەوترێن بانگەشەی ناڕاستن".
هێماى به په‌یوه‌ندیه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانیش کرد و ته‌ئکیدی کرده‌وه، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانى کوردستان زۆرباشە".
Your Comment