بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئەوە خستەڕوو، شەوی رابردوو لە کاتژمێر ١٠ و ١٨ خولەکدا، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری فەوجی ۳ی لیوای ۱۷ی پیادە لە سنووری کفری.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و چەکدارانی داعش کشاونەتەوە."
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە و لە راوەدوونانی داعش بەردەوامن.
Your Comment