باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەینڕاوێکی لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆسەر هێزی پێشمەرگە بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئیدانەى هێرشەکەى داعشى کرد بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لەگەرمیان کە گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەتوندى ئیدانەى ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین کە داعش بۆ سەر پێشمەرگە ئەنجامیدا لە ناحیەى کوڵەجۆ لە گەرمیان".

ئاماژەى بەوەش کردووە "ئەمریکا تا ئێستا بەردەوامە لە پشتیوانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق لەناویاندا پێشمەرگە بۆ گرەنتى تێکشکاندنى داعش".

سەرچاوە: ناس کورد

News Code 4255

Your Comment

You are replying to: .
captcha