نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێكانی لایەنە عێراقییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بووەوە و پێی راگەیاندووە، "هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیێک نابێتە بەشێك لە كێشەكان، بەڵكوو دەبێتە هاوبەشی چارەسەر و لە پشتگیری بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات، بەردەوام دەبێت".

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 28-11-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و باسی رەوشی عێراق و ناوچەکەیان کرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا برەودان بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا، هەڕەشەكانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەی داعش، گرنگیی پتەوكردنی میكانیزمی هاریكاریی هاوبەش و هاوئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، تاوتوێ كران.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە، "هەوڵ و هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و رێكخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو. تیایدا جەخت لە بەردەوامیی بەدواداچوون و پشتگیریی بەریتانیا بۆ پرۆسەكە و سەركەوتنی كرایەوە".

تاوتوێكردنی دۆخ و پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرانی دیكەی دیدارەكە بوون.

News Code 4250

Your Comment

You are replying to: .
captcha