کوردپرێس:
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧/١١/٢٠٢١ لە شاری کۆیە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەشداری کرد لە پرسەی عەمید موراد کانی کوردەیی و ڕایگەیاند، بۆ لابردنی تەمومژ لەسەر رووداوەکەو دەرکەوتنی راستییەکان هیواخوازین لیژنەیێکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند پێکبهێنرێ و رێکارە یاساییەکان بگیرێتە بەر.
ئێوارەی 25 مانگ لەناو شاری ڕانیە، عەقید موراد كانی كوردەی و دوو لە پاسەوانەكانی لەگەڵ هێزێكدا ڕووبەڕووی یەكتری بونەوە و لە ئەنجامدا موراد كانی كوردەیی و هەردوو پاسەوانەكەی كوژران.
Your Comment