هەڵوێستی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر ڕووداوی کوشتنی موراد کانی کوردەیی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای بەشداریکردنی لە پرسەی موراد کانی کوردەیی، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ڕایگەیاند، بۆ لابردنی تەمومژ لەسەر رووداوەکە و دەرکەوتنی راستییەکان هیواخوازن لیژنەیێکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند پێکبهێنرێ و رێکارە یاساییەکان بگیرێتەبەر.

کوردپرێس:

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧/١١/٢٠٢١ لە شاری کۆیە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەشداری کرد لە پرسەی عەمید موراد کانی کوردەیی و ڕایگەیاند، بۆ لابردنی تەمومژ لەسەر رووداوەکەو دەرکەوتنی راستییەکان هیواخوازین لیژنەیێکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند پێکبهێنرێ و رێکارە یاساییەکان بگیرێتە بەر.

ئێوارەی 25 مانگ لەناو شاری ڕانیە، عەقید موراد كانی كوردەی و دوو لە پاسەوانەكانی لەگەڵ هێزێكدا ڕووبەڕووی یەكتری بونەوە و لە ئەنجامدا موراد كانی كوردەیی و هەردوو پاسەوانەكەی كوژران.

News Code 4236

Your Comment

You are replying to: .
captcha