کوردپرێس:
سەلاحەددین دەمیرتاش کە ماوەی پێنج ساڵە لە لەزیندانی ئەردنە دەستبەسەرکراوە، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "ئاڕ تی تی " ئەمەریکی وتوویەتی: پێم وایە هیچ ناوەندێکی هێز لە دەوڵەتدا لەگەڵ ئەردۆغاندا نەماوە، دەشڵێت ئەردۆغان لەماوەی زیادەدا یاریی دەکات و بەردەوامە لەسەر درووستکردنی ئاژاوە لە وڵاتدا".
سەبارەت بەو لایەنانەی پشتیوانیی هەدەپە دەکەن، دەمیرتاش هەروەک دەڵێت" هیچ کەس پابەند نییە بەوەی لەپاڵ پارتی دیموکراتی گەلاندا بێت، هەدەپە کەس بێزار ناکات و رای خۆی ناسەپێنێت و پەنا بۆ کەسیش نابات".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەکرێت جارێکی تر سەرۆکایەتیی هەدەپە بکاتەوە دەمیرتاش دەڵێت" بەدڵنیایی من لە خەبات و سیاسەتکردن دانەبڕاوم، بەلای منەوە سیاسەت مانای کورسیی یان دەسەڵات ناگەیەنێت، هەر ئەرکێک پارتەکەم و گەلەکەم داوام لێبکات بەشانازییەوە جێبەجێی دەکەن".
جەختیشی کردۆتەوە کە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان زەمینەیەکی بەهێزیان هەیە بۆئەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتووی تورکیادا هاوکاریی و هەماهەنگیی یەکتر بکەن.
لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا کە لەلایەن پارتە بەرهەڵستکارەکانی تورکیاوە پشتیوانیی بکرێت، دەمیرتاش وتویەتی: ئیدارەی هەدەپە و جەماوەرەکەی بڕیاری ئەوە دەدەن کە ئایا کاندیدێکی سەربەخۆ دەپاڵێون یان پشتیوانیی کاندیدێکی تر دەکەن.
Your Comment