کوردپرێس:
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیێكدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رانیە لە كاتی جێەجێكردنی بڕیاری دەستگیركردنیدا، موراد كانی كوردەیی و پاسەوانەكانی روبەڕوی "هێزێكی رەسمی" بوونەتەوە و كارمەندێكی ئەمنییان كوشتووە و سێ كەسی دیكەشیان برینداركردون دەشڵێت: لە روداوەكەدا موراد کانی کوردەیی و دو لە پاسەوانەکانی كوژراون.
لە رونكردنەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا هاتوە "سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ 25ی 11ی 2021 ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگاو سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا."
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وتوشیەتی"لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بون روبەڕوی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن."
ئەوەشی وتوە "لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن."
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم جەختی كردۆتەوە كە "دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەمو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم روداوەوەو لەدادگا ھەڵھاتون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن."
رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە...
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ی ١١ی ٢٠٢١ ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بون روبەڕوی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن.
لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن.
لێرەوە بۆ رای گشتی روندەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەمو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم روداوەوە و لەدادگا ھەڵھاتون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.
Your Comment