پێکدادانی قورس لە نێوان میلیشیاکانی سەر بە تورکیا دروست بوو

بەشی سووریا- میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە عەفرینی داگیرکراو جارێکی تر مشتیان لە یەک گرت و پێکدادان لە نێوانیان دروست بوو.

کوردپرێس:

ئاژانسی هاوارنیوز ڕایگەیاند پێکدادان لە نێوان میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی چندرس لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ڕووی داوە و لە پێکدادانەکەدا چەکی سووک و مامناوەند بەکار هێنراوە و کوژراو و بریندار لە هەر دوو لا هەن.

سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەکە دەڵێن پاش ئەوەی گرووپی "الامشات" ناسراو بە سوڵتان سڵێمان هێرشی کردە سەر کارگەیێکی مادەی هۆشبەر کە موڵکی گرووپێکی چەکداری دیکە بوو، شەڕ و پێکدادان دروست بووە.

News Code 4220

Your Comment

You are replying to: .
captcha