بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین بلاسخارت نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند: هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا دەشکێتەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونى ساختەکاری.
جینین بلاسخارت لەوتەیەکدا لەئەنجومەنى ئاسایش وتىشی "کاردانەوەکان بەرانبەر ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق نابێت بگاتە ئاستى هەڕەشە و توندوتیژى".
ناوبراو وتیشى "هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ بوونى ساختەکاریی بەبەرنامە لە هەڵبژاردنەکەدا".
بلاسخارت باسى لەوەش کرد، هەر هەوڵێکى نایاسایی بۆ گۆڕینى ئەنجامى هەڵبژاردن بەسەر ئەنجامەکەیدا هەڵدەگەڕێتەوە و داواکارى خۆپیشاندەرانى تشرینیش تا ئێستا بەردەوامە و داهاتووى عێراق ناڕوونە.
جەختیشی کردەوە، ئەوان پێیان باشە ئەنجامى هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت، بەڵام دەستور هیچ وادەیێکى دیاری نەکردووە بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکان.
Your Comment