کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 23ی نۆڤێمبێری 2021 د.رێواز فایەق لەکۆبوونەوەی پەرلەماندا لەبارەی داواکاری پەرلەمانتاران بۆ باسکردن لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان باسی لەوەشکرد، داواکاری خوێندکارانی زانکۆکان رەوایە و داوا دەکەن هەردو وەزیری خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوری هەماهەنگی بکەن بۆ چارەسەری کێشەی خوێندکاران.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هەردو وەزیری خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان هۆکاری راگرتنی دەرماڵەی خوێندکاران رون بکەنەوە.
شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، زانکۆی راپەڕین و زانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر دەستیپێکرد و خوێندکاران داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی چەندین ساڵە بڕدراوە، هەروەها داوا دەکەن گرنگی زیاتر بە کەرتی خوێندنی باڵا بدرێت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکرێت.
Your Comment