سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: داواکاری خوێندکاران رەوایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داواکاری خوێندکاران رەوایە و داوا لە هەردو وەزیری خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوری دەکەن بێنە پەرلەمان و  هۆکاری راگرتنی دەرماڵەی خوێندکاران رون بکەنەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 23ی نۆڤێمبێری 2021 د.رێواز فایەق لەکۆبوونەوەی پەرلەماندا لەبارەی داواکاری پەرلەمانتاران بۆ باسکردن لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان باسی لەوەشکرد، داواکاری خوێندکارانی زانکۆکان رەوایە و داوا دەکەن هەردو وەزیری خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوری هەماهەنگی بکەن بۆ چارەسەری کێشەی خوێندکاران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هەردو وەزیری خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان هۆکاری راگرتنی دەرماڵەی خوێندکاران رون بکەنەوە.

شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، زانکۆی راپەڕین و زانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر دەستیپێکرد و خوێندکاران داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی چەندین ساڵە بڕدراوە، هەروەها داوا دەکەن گرنگی زیاتر بە کەرتی خوێندنی باڵا بدرێت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکرێت.

News Code 4197

Your Comment

You are replying to: .
captcha