بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەڵێت: پێموایە قەبووڵ نەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و کێشمەکێشەکانیش چاوەڕوانکراو بوون، چوونکە زەمینە لەبارنەبوو بۆ هەڵبژاردن و دەشڵێت: "هەڵبژاردن کرا بەبێ ئەنجامدانی سەرژمێری، چەک و پارە لای هێزەکانە، بۆیە ئەوەی دەرچووە ڕازی و ئەوەشی دەرنەچووە دژە."
ئەم سیاسەتمەدارە دێرینەی کورد، گومانی خۆیشی نیشاندا بەوەی هێزە شکستخواردووەکان لەوانەیە بیانەوێت ئەم کێشمەکێشە تا سەری ساڵ بخایەنێت، دواتر کارتی تری وەکوو دەرکردنی ئەمریکا بهێننە پێشەوە و کارتەکان تێکەڵ بکەن، چوونکە خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن و دەشڵێت: "کۆمیسیۆن هەر ئەنجامەکان دوادەخات، دواخستنیش ڕەنگە شتی خراپی لێبکەوێتەوە."
دکتۆر مەحمود عوسمان دەشڵێت "سەدر نیەتی پێکهێنانی حکوومەتی هەیە، ڕوون نیە دەتوانرێت سەدر وەلابنرێت یان نا، بەڵام دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە."
Your Comment