بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی که هاوکات یه‌کێکه له‌و کاندیدانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى عێراق ده‌نگى بوون بهپهرلهمانتارى مسۆگه‌ر کردووه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ نه‌ژادپه‌رسته‌کانى تورکیا له یه‌کێک له‌شاره تورکیه‌کان سه‌ربارى هۆشداریی به هه‌ولێر و به‌غدا ڕایگه‌یاند، "ئەنقەرە بۆ ئێمە چی بێت، کەرکووکیش هه‌ر به‌هەمان شتە، کەرکووک لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە ئەمانەتی ئێمه کراوە".
ڕەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له لێدوانێکى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند: "ئەگەر خۆت بەپیاوی تورکیا و ئەتاتورک دەزانیت ئه‌وه له تورکیا بمێنه‌وه و له‌وێ بژی، چوونکه ئاگادار به خەڵکی کەرکووک خۆیان بڕیار له شارەکەیان دەدەن نەک تۆ".
به‌وته‌ى به‌رپرسه باڵاکه‌ى یه‌کێتى له که‌رکووک، "ئه‌و به‌رپرسه تورکمانیه هیچ کات چاوه‌ڕوانى قسه‌ى باشى لێناکرێت و له هه‌ر کوێ بازاڕى گه‌رم بێت، قسه‌ى خۆى فڕێده‌دات و ئه‌وه‌ش جۆرێکه له په‌یدا کردنى بازاڕ بۆخۆیی و به‌دڵنیاییه‌وه لاى که‌رکووکیه‌کان قسه‌کانى به‌هایان نییه".
سه‌باره‌ت به‌پۆستى پارێزگارى شاره‌که‌ش لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى دووى که‌رکووکى یه‌کێتى جه‌ختی کرده‌وه، "له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه ئه‌و پۆسته پشکى یه‌کێتیی بووه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه و سازشى له‌سه‌ر ناکه‌ین، چوونکه ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌نێوان لایه‌نه‌کان، خه‌ڵکى ئه‌مشاره زیاتر ڕووى له یه‌کێتیه وه‌ک لهلایهنهکانى دیکه و پێکهاته‌کان".
ئه‌وه‌شى وت: "کاتی خۆیشی کە پارتی دیموکراتى کوردستان هه‌وڵی ده‌دا کێشە بۆ شارى کەرکووک دروست بکات هۆکارەکەی ئەوە بوو کە کەرکووک هی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە".
Your Comment