بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی، دوو خولی پەرلەمان و دوو كابینەی وەزارییە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان ناكرێت، ئەوەش بەتەنها بەسە بۆ ئەوەی متمانە لە حكوومەت وەربگیرێتەوە.
هەرچی سەبارەت بە دەستوری هەرێمی كوردستان سەرۆكی پەرلەمان باسی لەوە كردووە، هەموو هێزە سیاسییەكان رێككەوتوون لەسەر ئەوەی رەشنووسی دەستوور لەم خولەی پەرلەماندا ئامادە بكرێت بۆ راپرسی.
چەندین ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بوودجەی نەبووە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵیش وەزارەتی دارایی پرۆژە یاسای بوودجەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد، بەڵام تاوەكوو ئێستا رەوانەی پەرلەمان نەكراوە.
Your Comment