بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە میانەى بڵاوکردنەوەى توویتێک لە هەژمارى خۆى لە توویتەر ئاماژەى بەوە کرد: "بەوپەڕى شانازییەوە دەستپاکیى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین و لە هەمان کاتیشدا هەموو جۆرە دەستێوەردانێک لە کارى کۆمسیۆنەکە رەت دەکەینەوە و جەخت لەسەر سەلامەتى کارمەندەکانى دەکەینەوە".
رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژەى بەوەش کرد: "بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان فشار لەسەر کۆمسیۆن دەکەن و دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بگۆڕن".
Your Comment