موقتەدا سەدر هوشداری دەدات لە دەستێوەردان لەکاروبارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبەرى رەوتى سەدر رەتکردنەوەى دەستێوەردانى لە کاروبارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە میانەى بڵاوکردنەوەى توویتێک لە هەژمارى خۆى لە توویتەر ئاماژەى بەوە کرد: "بەوپەڕى شانازییەوە دەستپاکیى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین و لە هەمان کاتیشدا هەموو جۆرە دەستێوەردانێک لە کارى کۆمسیۆنەکە رەت دەکەینەوە و جەخت لەسەر سەلامەتى کارمەندەکانى دەکەینەوە".

رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژەى بەوەش کرد: "بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان فشار لەسەر کۆمسیۆن دەکەن و دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بگۆڕن".

News Code 4180

Your Comment

You are replying to: .
captcha