په‌یوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان له بەرزترین ئاستدایه

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  كونسوڵی گشتیی ئەمریکا له‌ هه‌ولێر دەڵێت هه‌رێمی كوردستان ئارامترین شوێنه‌ له‌ ناوچه‌كه و په‌یوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان له بەرزترین ئاستدایه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆبێرت پاڵا‌دینۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریکا له‌ هه‌ولێر له‌ گوته‌یه‌كدا له‌ رێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستان و سه‌ربازانی ئەمریکا له‌ شاری هه‌ولێر گوتی: هه‌میشه‌ ستایشی خۆڕاگری كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م و خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارم.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، پێشمەرگه گەورەترین قوربانیی داوه‌ و ئەو ئارامییەی له هه‌رێمی کوردستان هەیه، بەرهەمی خوێنی شەهیدانه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ پێکهاتەکان له کوردستان ئازادبن.

كونسوڵی ئەمریکا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و جه‌ختی كرده‌وه‌، په‌یوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان له بەرزترین ئاستدایه.

هه‌وره‌ها گوتی: بەهۆی ئازایەتیی پێشمەرگه داعش لەناوبرا، کوردستان ئارامترین شوێنی ناوچەکەیه و له هەرێمی کوردستان ئازادی رادەربڕین هەیه.

News Code 4178

Your Comment

You are replying to: .
captcha