نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە بەکاردەهێنرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، زۆرینەی نوێنەرایەتی پێکهاتە و کەمینە ئاینییەکان لە لایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم و عێراق بەکاردەهێنرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە: "بەکارهێنانی پێکهاتەکان و کەمینە ئاینییەکان لە لایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم و عێراق بۆتە دیاردە، زۆرینەی رەهای ئەمانەی بە ناوی کەمینەکانەوە لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستانن، نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە ناکەن، بەڵکوو نوێنەرایەتی چەند حیزبێکی دەسەڵاتدار دەکەن."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، "چارەسەر ئەوەیە کە لیستی دەنگدانی تایبەت بەو پێکهاتانە هەبێت و تەنها خەڵکی خۆیان بۆیان هەبیت دەنگ بدەن بە کاندیدی خۆیان، نەک فەوج و لیوا چەکدارەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان."

News Code 4177

Your Comment

You are replying to: .
captcha