مەکگۆرک: بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی سوپای عێراق و پێشمەرگە، تا عێراق دەتوانێت بەرگری لە سەروەریی خاکەکەی بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی عێراق لە رووی سەربازییەوە، هەروەها بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنان بە سوپای عێراق و ‌هێزی پێشمەرگە، تا عێراق دەتوانێت بەرگری لە سەروەریی خاکەکەی بکات".

کوردپرێس:

برێت مەکگۆرک، رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆشکی سپی، لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێک لە دایەلۆگی مەنامە لە پایتەختی بەحرەین رایگەیاند، واشنتن پشتگیریی لە سەروەری خاکی عێراق و دەستوورەکەی و دامودەزگا شەرعییەکانی دەکات و خۆشحاڵیشن کە دەبینن پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی پتەوتر بوون لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

مەکگۆرک گوتیشی: "لە بارەی عێراقەوە ئێمە پشتگیری لە سەروەریی خاکی عێراق و دەستوورەکەی و دامودەزگا شەرعییەکانی دەکەین و خۆشحاڵین، کە دەبینین پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی پتەوتر بوون لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە. پابەندین بەوەی کە هاوپەیمانێتییەکی درێژخایەنمان لەگەڵ عێراق و دۆستانمان هەبێت".

گوتیشی: "بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی عێراق لە رووی سەربازییەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە مەشق و راهێنان بە سوپای عێراق و ‌هێزی پێشمەرگە، تا عێراق دەتوانێت بەرگری لە سەروەریی خاکەکەی بکات".

News Code 4176

Your Comment

You are replying to: .
captcha