کوردپرێس:
تۆڕی هەواڵی سلێمانی (SNN)بڵاوی کردەوە كە دادگای تایبەت بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە بەرژەوەندیی دوو کاندیدی سکاڵاکاری یەکێتی بڕیاری سكاڵاكانی یەكلایی كردووەتەوە، بەجۆرێك كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پارێزگای هەولێر كورسییێک و لە پارێزگای موسڵیش كورسییێكی دیكەیان بۆ زیاد بووە.
بەگوێرەی چەند نوسراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوە خراوەتەڕوو، لە بازنەی سێی هەولێر، (هەرێم كەمال ئاغا)، كاندیدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شوێنی (لەیلا ئەكرەم سەعید)، كاندیدی پارتی دیموكراتی وكوردستان سەردەكەوێت.
هاوكات هەر بەگوێرەی ئەو نوسراوانەی كۆمسیۆن كە بڵاو كراونەتەوە لە بازنەی دووی نەینەوا (رۆنزی زیاد سیدۆ)، كاندیدی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە شوینی (عەبدولسەلام شەعبان محەممەد بەرزنجی)، كاندیدی پارتی سەردەكەوێت.
Your Comment