وەزیری بەرگریی ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە شاری مەنامە پایتەختی بەحرێن لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوێک، لۆید ئۆستن وتوویەتی، "بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە."

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە پایتەختی بەحرێن لەگەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە ھەرێمی کوردستان ھاوبەش و ھاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشیکردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ھێزی پێشمەرگە لە روبەڕوبوونەوەی داعش."

لای خۆشییەوە، مەسرور بارزانی، "جەختیشی لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھەبوونی ھەماھەنگی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کردەوە."

دوێنێ ھەینی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی کە پێکھاتووە لە وەزیری پێشمەرگە و وەزیری دارایی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم گەیشتە مەنامە پایتەختی بەحرێن.

News Code 4159

Your Comment

You are replying to: .
captcha