پارتی داوای کردوە ئەو کەسەی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار دایدەنێت کۆدەنگیی حزبە کوردییەکانی لەسەر بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پارتی داوای لە یەکیتی کردووە کە لە دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتییەوە وا باشترە کۆندەنگی پارتی و هێزە سیاسییەکانی دیکەشی لەسەر بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران، رایگەیاند: "بەگوێرەی ئەو عورفە سیاسییەی ماوەی چەند ساڵێکە لە عێراق پەیڕەو دەکرێت، پۆستە باڵاکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان بۆ لایەنی شیعە و کورد و سونە یەکلا بونەتەوە.

دەباغ ڕاشیگەیاند هاوکات لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش تاڕادەیەکی زۆر ئێران ناڕازی بو لەو ئەنجامانە چونکە بەدڵی ئێران نەبون، بەڵام ئەمە بەومانایە نایەت ئێران ڕۆڵی لە پرۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت بەڵکوو ئێران دەیەوێت لایەنە سیاسییەکان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن."

ناوبراو ئاماژە بەوەشکرد: ئەوەی پەیوەستە بە پشکی کورد لە پۆستە باڵاکانی عێراق بریتیە لە پۆستی سەرۆککۆمار کە بۆ کورد یەکلا بووەتەوە و لە ناو کوردیشدا پشکی یەکێتی نشتیمانی کوردستانە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش داوای لە یەکێتی کردووە کە لە دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتی نشتیمانی کوردستانەوە وا باشترە کە کۆدەنگی و هاوڕایی پارتی و هێزە سیاسییەکانیشی لەسەر بێت بەو پێیەی کە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکات و لە دەرەوەش نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات.

نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێم لە تاران ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا لایەنە شیعەکان بونەتە پێنج بەرەی جیاواز چواربەرەیان لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێرانن و بەرەیەکی دیکەیان کە موقتەدا سەدر ڕێبەری دەکات لەگەڵ ئەو چوارلایەنەی دیکەی شیعەکان نییە، بەشێوەیەکی گشتی دەبێت ڕۆڵ و پێگەی وڵاتانی دەوروبەریش لەبەرچاو بگیرێت بەتایبەت ئێران و ئەمریکا و تورکیا، چوونکە هەموو ئەو وڵاتانە بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە عێراق کاریگەرییان لەسەر پێکهینان و دەستبەکار بوونی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەبێت.

News Code 4152

Your Comment

You are replying to: .
captcha