لاهور شێخ جه‌نگی‌: تا ئێستا هاوسه‌رۆکی‌ یه‌کێتیم‌ و بیرۆکه‌ی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌م له‌ یه‌کێتی‌ نییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جه‌نگی‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و تائێستا هاوسه‌رۆکی‌ یه‌کێتی نیشتمانی‌ کوردستانه‌ و ئه‌و خۆی به‌خاوه‌نی‌ یه‌کێتی‌ ده‌زانێت. وتیشی‌، "هیچ بیرو بۆچوونێکی‌ وام نییه‌ له‌یه‌کێتی‌ بچمه‌ ده‌ره‌وه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگی‌ له ‌لێدوانێکی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا باسی‌ له‌ کێشه‌کانی‌ ناو یه‌کێتی‌ کرد و ڕایگه‌یاند: "ئه‌و شانه‌ی‌ له‌ناو یه‌کێتیدا کراوه‌ -بڕیاری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌- یاسایی نییه ‌و له ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ حزبدا کراوه‌ و من لێی‌ ده‌گه‌ڕێم بۆ حزب".

ناوبراو وتیشی‌، "دوای‌ ئه‌و هه‌مووه‌ ڕووداوه‌ ناکرێت ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتی‌ کۆنه‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ که‌ هه‌ڵبژاردن کراوه‌ و ده‌نگه‌کانی‌ یه‌کێتی‌ که‌میکردووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ کۆببێته‌وه ‌و قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بکات".

لاهور شێخ جه‌نگی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و تائێستا هاوسه‌رۆکی‌ یه‌کێتی نیشتمانی‌ کوردستانه ‌و ئه‌و خۆی به‌خاوه‌نی‌ یه‌کێتی‌ ده‌زانێت.

شێخ جەنگی ئه‌وه‌شی‌ وت: "هیچ بیرو بۆچوونێکی‌ وام نییه‌ له ‌یه‌کێتی‌ بچمه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ که‌وتۆته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئایا یه‌کێتی‌ منی‌ ده‌وێت یان نا، پێویستی‌ به‌منه‌ یان نا، من بڕیارم داوه‌ له‌هه‌ر شوێنێک بم له‌به‌ره‌ی‌ گه‌ل ده‌بم‌و ڕوبه‌ڕوی‌ گه‌نده‌ڵکاران ده‌بمه‌وه‌ که‌ 30 ساڵه‌ خوێنی‌ میلله‌ت ده‌مژن".

له‌باره‌ی‌ قسه‌کانی‌ باڤڵ تاڵه‌بانی‌ که‌ باس له‌ده‌رکردنی‌ ده‌کات له ‌یه‌کێتی‌، وتی‌، "من که‌سێکی‌ حزبیم‌ و پابه‌ندم به‌په‌یڕه‌و و پرۆگرامی‌ حزبه‌که‌مه‌وه‌ و ته‌نها گوێ له‌ په‌یڕه‌ و و پرۆگرامی‌ حزبه‌که‌م ده‌گرم".

له‌باره‌ی‌ ده‌نگۆی‌ دروست کردنی‌ لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ کوردستان، لاهور شێخ جه‌نگی‌ وتی‌: "من هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ دروست کردنی‌ به‌ره‌یه‌کی‌ نیشتمانیدا بوم، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی‌ ده‌یه‌وێ به‌ردوامیی به‌سیاسه‌ت ‌و حزبایه‌تی‌ بدات ده‌بێ به‌شێک بێت له‌و به‌ره‌یه‌".

News Code 4150

Your Comment

You are replying to: .
captcha