بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی: كاربكرێت بۆ حكوومەتێكی خزمەتگوزار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەردوو سەرۆك كۆماری عیراق و هەرێمی كوردستان تەئكید لەسەقامگیری و هێنانەكایەی حكومەتێكی خزمەتگوزار بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی كردووە لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆبونەوەیەكدا دۆخی عیراق بەگشتی و قۆناغی دوای پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجامەكانی، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغداو هەوڵەكانی چارەسەركردنیان گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتوە، سەرۆك كۆمارو سەرۆكی هەرێم، پرسی دامەزراندنی حكومەتی داهاتوی عیراق، شەڕی تیرۆرو روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی داعش و پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتیان تاوتوێكردوەو بیروڕایان لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕكردوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە، هەردوولا جەختیان لەگرنگی و پێویستی هاریكاری و هەماهەنگی هێزو لایەنە عیراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی هەڕەشەكانی قۆناغەكە كردۆتەوەو هاوڕابون كە هەموان پێكەوە بۆ جێگیركردنی سەقامگیری و هێنانەكایەی حكومەتێكی خزمەتگوزارو وەڵامدەرەوە بۆ چاوەڕوانی و داواكارییەكانی هاووڵاتیان كاربكەن و پرۆسەی سیاسی وڵات بخەنە سەر رێچكەو پێگەی دروستی خۆی.

News Code 4123

Your Comment

You are replying to: .
captcha