حوکمی دەستبەسەرکردن و سزای 22 ساڵ زیندان بۆ لەیلا گیۆڤەن دەرکرا

بەشی تورکیا- دادگای تورکیا سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)دا سەپاند.

کوردپرێس:

لە دانیشتنی دادگا سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو بۆ سکاڵای دژ بە لەیلا گیوڤەن خوێنرایەوەو لە سکاڵاکەدا بە "١٨ تاوان تاوانبار" کراوە، بەڵام گیوڤەن بەشداری دانیشتنەکەى دادگا نەبوو و پارێزەرەکانی سەردار چەلەبی و جەمیلە تورهالی بالساک بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوون.

داواکاری گشتی لە دانیشتنەکەدا تۆمەتەکانی "دامەزراندن و بەڕێوەبردنی رێکخستن"، "ئەندامبوون لە رێکخستن"، "هاندانی گەل بۆ کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان لە دژی یاسا" و "بەشداریکردن لە رێپێوانی دژ بە یاسا" خستە پاڵ گیوڤەن.

دادگاکە داوای کرد سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت، دەستەى دادگاکەش بڕیاری دەستگیرکردن و سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگی زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەن دا سەپاند.

لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ پەرلەمانی توركیا مافی پارێزبەندی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (كەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ و ژمارەیەک پەرلەمانتارى هاوڕێی سەندەوە.

News Code 412

Your Comment

You are replying to: .
captcha