بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ سێشەممە 16/11/2021، کۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی ئه‌مریکی کوردستان له دهۆک، دەستپێدەکات.
له کۆڕبه‌نده‌که‌دا هه‌ریه‌ک به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆکی کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و شاره‌زایانی ئه‌کادیمی، زانکۆی ئه‌مریکی کوردستان له دهۆک، کۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێکده‌خات.
کۆڕبه‌نده‌که ئەمڕۆ و سبەی 16 و 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی کوردستان له دهۆک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای پێشکه‌ش کردنی گوتاری به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌م پانێل بە ناونیشانی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گۆڕانکاریدایه: بردنه‌وه و پاراستنی ئاشتی" پێشکەش دەکرێت.
دواتریش به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق، گوتاری تایبه‌تی خۆی له پانێلی یه‌که‌م پێشکه‌ش ده‌کات، که تێیدا بارودۆخی عێراق و ناوچه‌که و سه‌قامگیری وڵات ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌ر له پانێلی یه‌که‌م، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی ره‌وتی حیکمه‌ی عێراقی، گوتاری تایبه‌تی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
دواتریش هه‌ریه‌ک لە رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌کته‌ی سیاسی پارتی و ره‌حیم ئه‌بوڕه‌غیف قسه ده‌که‌ن و بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌که ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له پانێلی دووه‌می هه‌مان رۆژدا به‌ناوونیشانی "ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ره‌هه‌نده‌کانی بنیاتنانی ئاسایشی هه‌رێمی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەریەک لە فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌لید ئیسماعیل، باڵیۆزی میسر، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریکا، د. ئیلهام فه‌خرۆ له زانکۆی ئێکسێته‌ر و د. دالیا داسا، له سه‌نته‌ری بیرکلی زانکۆی کالیفۆرنیا به‌شدار ده‌بن.
له پانێلی سێیه‌می رۆژی یه‌که‌مدا، که له‌لایه‌ن د. کارین یۆنگ، له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ریه‌ک له د. ڤاندا فێلباب له په‌یمانگه‌ی برووکینگز، د. ته‌ها ئۆزهان، له په‌یمانگه‌ی ئه‌نقه‌ره، د. فێردریک وێری، له کارنیه‌یج ئیندۆومێنت بۆ کاروباری ئاشتی جیهانی، عه‌دنان ته‌باته‌بائی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جێبه‌جێکاری به‌شدار ده‌بن.
له پانێلی چواره‌مدا مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شدار ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت گوتاره‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کات، ده‌رگای گفتوگۆ و پرسیارکردنیش به رووی ئاماده‌بوواندا ده‌کرێته‌وه، پانێله‌که‌ش له‌لایه‌ن مارتن چولۆڤ، رۆژنامه‌وان له رۆژنامه‌ی "ذه گاردیان"ی به‌ریتانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
رۆژی یه‌که‌می کۆڕبه‌نده‌که‌ش، به گوتارێکی د. راندل رۆدس، سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌مریکی کوردستان له دهۆک کۆتایی پێدێت.
له رۆژی دووه‌می کۆڕبه‌نده‌که‌شدا چوار پانێل به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تییه ئه‌کادیمی و سیاسییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن، که به گوتارێکی د. هونه‌ر عیسا، مامۆستا له زانکۆی دهۆک ده‌ستپێده‌کات.
پانێلی یه‌که‌م به ناونیشانی گه‌شه‌سه‌ندن له کوردستانی عێراق، حوکمڕانی له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا، به به‌شداری هەریەک لە د. محه‌مه‌د رازی، راوێژکاری باڵای عه‌مار حه‌کیم، عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری بەڕێوەبەری ستافی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، د. سه‌لما ریفاس، توێژه‌ری ناوه‌ندی محه‌مه‌د بن را‌شد، ستیفان شکسپیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی کۆمپانیای ی‌و گۆڤ و لۆرد فرانسس مۆدی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پانێله‌که‌ش له‌لایه‌ن د. کارین یۆنگ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
پانێلی دووه‌می رۆژی دووه‌م کۆڕبه‌نده‌که، کە تایبه‌ته ئاسته‌نگ و پێشهاته‌کانی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به به‌شداری هه‌ریه‌ک له رۆمان بلێکوا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، باڵیۆزی پیته‌ر گالبرێس، د. ئیرینا ئیڤاگیلسکایا، له په‌یمانگای ئابووری جیهان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی رووسیا، د. محه‌مه‌د ئه‌لسولامی، په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێران بۆ توێژینه‌وه له کاروباری سعوودیه به‌شدار ده‌بن، پانێله‌که له‌لایه‌ن د. دالیا داسا کایی، له سه‌نته‌ری بێرکلی زانکۆی کالیفۆرنیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له پانێلی سێیه‌میشدا، د. مه‌نال شه‌هابی، له زانکۆی ئۆکسفۆرد، د. مۆرگان کاپڵان، له کارنیج ئیندۆومێنت بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی، د. یونس ئه‌بو ئه‌یوب، له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و خاتوو کلاریس پاستۆری، له رێکخراوی ئاسایش و هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپا به‌شدار ده‌بن، لە لایەن باڵیۆز رۆبێرت فۆرد، له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رپه‌رشتی پانێڵەکە ده‌کرێت.
پانێلی چواره‌میش به ناوونیشانی ئاژاوه‌ی چه‌کدار و مه‌ترسییه‌کانی ئاسایش بە بەشداری هەریەک لە د. کاوه حه‌سه‌ن له سه‌نته‌ری سیمسن، د. ده‌یڤید پۆڵۆک له په‌یمانگه‌ی واشنتن، زه‌ینه‌ب مه‌هدی، له ناوه‌ندی له‌نده‌ن بۆ زانستی ئابووری و سیاسی، زوهره ته‌بووری، له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بەڕێوەدەچێت. پانێله‌که‌ش له‌لایه‌ن ماری کۆراود له ناوه‌ندی پرۆمیدیه‌شن به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
دواتریش به گوتارێکی د. هونه‌ر عیسا، له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی کوردستان له دهۆک، کۆتایی به دیداره‌که ده‌هێنرێت.
Your Comment