بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم کە رێز لە یاسا بگرن و هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد لەکاتی خۆیداو بەسەرپەرشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنجام بدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دڵنیایین بە بوونی ئەم هەڵبژاردن و ئەم چاودێرییە نێودەوڵەتییە، فشاری راستەقینە دەکەوێتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و قۆناغ بە قۆناغ چاکسازی راستەقینە ئەنجام دەدرێت و کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکرێن."
جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی کردۆتەوە کە "بەدەر لەمەی کە ژیانی کوردستان و هاوڵاتییان خۆش بکرێت، هیچ هەنگاوێکی تر بابەتی کۆچ کردن نە چارەسەر دەکات و نە رێیشی پێ دەگیرێت".
Your Comment