وتەبێژی پارتی: براکەی ئوجەلان زانیی لە ناو حیزبەکەیدا ئامانجی کورد بەدی نایەت بۆیە وازی هێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عوسمان ئۆجه‌لان كه‌ زانیی له‌ناو حزبه‌كه‌یدا ئامانجه‌كانى كورد به‌دینایه‌ت وازیهێنا، به‌ڵام له‌سیاسه‌ت دورنه‌كه‌وته‌وه‌".

کوردپرێس:

مه‌حموود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى له‌كۆنگره‌یێكى ڕۆژنامه‌وانیدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی عوسمان ئۆجه‌لان براى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند، "ئه‌و به‌شێكى زۆرى ژیانى خۆى ته‌رخان كرد بۆ كوردایه‌تى به‌رگرى له‌مافه‌ ڕه‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان".

ده‌شڵێت:"عوسمان ئۆجه‌لان تا ئه‌وه‌نده‌ى توانیی له‌ناو حزبێكدا خه‌بات ‌و تێكۆشانى خۆى به‌رده‌وام كرد، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ زانیی له‌و حزبه‌دا ناتوانێت مه‌رام‌ و ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ى ئه‌و ده‌یویست خه‌ڵكى كوردستان به‌مافه‌ ڕه‌واكانى خۆى بگات، وازى له‌و حزبه‌ هێنا و دوور كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام وازى له‌سیاسه‌ت كردن نه‌هێنا".

عوسمان ئۆجەلان لەنێو پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، بە (فەرهاد ئوجەلان) ناسرابوو، ساڵی 2004 لەگەڵ ژمارەیێک ئەندامی دیکەی سەرکردایەتیدا لە PKK جیابووەوە، پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتی PWDیان دامەزراند.

News Code 4095

Your Comment

You are replying to: .
captcha