نێچیرڤان بارزانی سه‌ركۆنه‌ى هێرشى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دەڵێت سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌غدا ده‌كه‌ين.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەبۆنەی هێرشی مووشەکی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامەێک بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت: دووباره‌بوونه‌وه‌ و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بۆ سه‌ر نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه‌.

هەر لە پەیامەکە هاتووە، ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه‌ كه‌ ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگيرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ تا بدرێنه‌ دادگا و به‌ سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 408

Your Comment

You are replying to: .
captcha