بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی زەمەن بڵاوی کردەوە ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان دەڵێت " دەزگای میدیایی GAVnews کە لەلایەن مەکتەبی نێچیرڤان بارزانیەوە پشتگیری ماددی دەزگاکە دەکرا ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی مەدەنی داخرا".
رێکخراوی پەیامنێران نیگەرانی خۆی دەردەبرێت سەبارەت بەداخستی دەزگای میدیای گاڤ نیوز و داوا لە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات مافی ئەو کارمەندانە و ڕۆژنامەنووسانە بپارێزرێت و نەخرێنە هیچ ململانێکەوە.
لەماوەی رابردوو گاڤ نیوز دوای گۆڕانکاری کردن لە کەنالی ئاسمانی وار تیڤی دامەزرا نزیکی 30 کارمەند لە دەزگایی گاڤ نیوز کاریان دەکرد، بەشیک لە کارمەندەکانی پێشتر لە کەنالی ئاسمانی وار تیڤی لە بەشی هەواڵ و سیاسەت کاریان دەکرد.
دەزگای گاڤ لەلایەن کۆمپانیای باڵۆی نزیک نێچیرڤان بارزانی تەمویل دەکرێت و دڵشاد شەعبان پەرلەمانتاری خولی پێشوی پارتی سەرپەرشتی دەکات.
دەزگای گاڤ، بابەتی رۆژنامەوانی رەخنەئامێزی لە دۆخی هەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچەی بادینان بڵاو کردوەتەوە، هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ئاماژەبەوەدەکەن بەهۆی شێوازی ئیشکردنیەوە بڕیاری داخستنی دراوە.
دوایین هەواڵی کە لە ماڵپەرەکە بڵاوکراوەتەوە، نوسینێکی ئەدهەم بارزانیە کە لە مانشێتەکەیدا نوسراوە "دوارۆژێکی نەخوازراو چاوەڕوانی هەموومانە". بەپێی زانیارییەکان بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە یەکێکە لە هۆکارەکانی داخستنی دەزگاکە.
لە هەواڵێکی دیکەی دەزگاکەدا پەیوەستە بە کۆچی هاوڵاتیان و لە مانشێتەکەیدا هاتووە "بە تەنیا لە گوندێگی باتيفا 80 گەنج چوونەتە هەندەران.
Your Comment