كۆچی هاوڵاتیان سەرەنجامی ستەمی كۆمەڵایەتی و شكستی حوكمڕانی 30 ساڵی دەسەڵاتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی، رایگەیاند، كۆچی هاوڵاتیانی كورد، سەرەنجامی ستەمی كۆمەڵایەتی و شكستی حوكمڕانی 30 ساڵی دەسەڵاتی خۆماڵییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی لە توویتێكدا وتوویەتی: "کۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجە و ئێستای بێلاڕووس رووداوگەلێکی سروشتی نین بمانەوێ لەبەرپرسیاریەتی ڕاکەین، بەڵکوو سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی و شکستی حوکمڕانی 30 ساڵی دەسەڵاتی خۆماڵییە."

ناوبراو وتووشیەتی: "ئەمە نیشانەی بێزاری و یەئسە لەهەموو شتی ئەم نیشتمانە. بۆیە ئەبێ بۆ چارە بگەڕێین نەک پاساو تاشین!"

News Code 4075

Your Comment

You are replying to: .
captcha