بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی لە توویتێكدا وتوویەتی: "کۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجە و ئێستای بێلاڕووس رووداوگەلێکی سروشتی نین بمانەوێ لەبەرپرسیاریەتی ڕاکەین، بەڵکوو سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی و شکستی حوکمڕانی 30 ساڵی دەسەڵاتی خۆماڵییە."
ناوبراو وتووشیەتی: "ئەمە نیشانەی بێزاری و یەئسە لەهەموو شتی ئەم نیشتمانە. بۆیە ئەبێ بۆ چارە بگەڕێین نەک پاساو تاشین!"
Your Comment