کوردپرێس:
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەنیازن ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ٣.٤ بەرمیلی رۆژانە بەرزبکەنەوە و ئاماژەی بەوەش کرد ئەو ژمارەیە بڕی هەرێمی کورستانی تێدا نییە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خاو بەبێ هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا بگاتە ٣.٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت ئاستی بەرهەمهێناقنی نەوت لە کێڵگەی نەوتی رۆژئاوا "کێڵگەی قورنە" لە باشوری عێراق ببێتە دووهێندەی ئاستی بەرهەمی ئێستا و بگاتە ٨٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی ٢٠٢٧دا.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment