هاوسەرەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش حوکمی 2 ساڵ و نیو زیندانی بۆ دەرکرا

بەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە تۆمەتی پێدانی زانیاریی ساختە لەبارەی تەندروستیی خۆیەوە 2 ساڵ و نیو زیندانی بە سەردا سەپێندرا.

کوردپرێس:

بەگوێرەی سکاڵایێک لە 3ی مارچی 2018 لە سەر باشاک دەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش تۆمار کرابوو دادگایێکی تورکیا حوکمی دوو ساڵ و نیو زیندانی بۆ هاوسەرەکەی دەمیرتاش دەرکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا ڕایگەیاند باشاک دەمیرتاش تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ کە زانیاریی پزیشکیی ساختەی لەبارەی تەندروستیی خۆیەوە ئامادە کردووە و پێشکەشی ئەو قوتابخانەیەی کردووە کە تێیدا دەوامی دەکرد. بۆیە دادگا حوکمی دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ناوبراودا سەپاند.

پارێزەرەکانی خاتوو باشاک دەمیرتاش لە بەرگرینامەکانی خۆیاندا لەبارەی تێکچوونی تەندروستیی بریگرتەکەیانەوە لە دادگا ڕوونکردنەوەیان پێشکەش کرد و گوتیان تەنانەت ئەو کاتەی خانمی دەمیرتاش دووگیان بووە بە هۆی نەخۆشییەکەیەوە منداڵەکەی لەبارچووە.

پارێزەرەکانی دەمیرتاش، ئەو حوکمە بە نایاسایی دەزانن و دەڵێن بڕیارەکە ڕاست لەو کاتەدا دەراوە کە باشاک دەمیرتاش لە ڕیزی پێشەوەی بەرگری کردن لە مافی هاوسەرەکەی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی خۆ دەبینێتەوە.

News Code 4057

Your Comment

You are replying to: .
captcha