کوردپرێس:
پاش ئەوەی دابەزینی نرخی لیری تورکی بەرامبەر دۆلار ڕێژەی پێوانەییی تۆمار کرد و 4 جار نرخی مێژوویی بۆ لیر بەرامبەر دۆلار تۆمار کرا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی گەیشتە 9.97 لیری تورکی.
شایانی باسە نرخی لیری تورکیا بەرامبەر دۆلار ماوەیێکە لە دابەزیندایە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و سیاسی لە نێوخۆی تورکیا و دەستوەردانی خۆسەرانەی ئەردۆغان لە کاروباری بانکی ناوەندییش هۆکارێکی سەرەکیی دابەزینی بەهای دراوی تورکی بووە.
Your Comment