کوردپرێس:
دیمەنی دوێنێی، كۆچی بەلێشاوی هاوڵاتیانی باشووری كوردستان لە سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا میدیا ناوخۆی و جیهانییەكانی تەنی و ناڕەزایی گەورەی بەدوای خۆیداهێنا.
لەسەر ئەو پرسە، لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی كوردستاندا، ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتی: لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی كوردیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان داوایان كردووە، گەشتێكی بەپەلە بكەن بۆ پۆڵەندا، ئێمە ڕەزامەندیمان دەربڕیوە بۆ ئەو گەشتە و داوایان لێدەكەین، سبەینێ گەشت بكەن، بۆئەوەی لەماوەی سێ ڕۆژدا پێمان بڵێن ئەوەی لەوێ ڕوودەدات چییە؟.
سەرۆكی پەرلەمانی هەرێم وتیشی: ئێمە هیچ ڕێگرییەکمان نییە، كۆبوونەوەیێكی تری پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بكەین، دوای گەڕانەوەی ئەو لیژنەیە.
دەشڵێت: ئەوەی ڕوودەدات شتێكی ناسروشتییە و جیاوازە لەوەی پێشتر هەبوو، ئێستا خەڵك لە سنوورە و دەبێت پەرلەمان قسەی هەبێت و هەموو پێداویستییێک بۆ گەشتكردنی ئەو لیژنەیە دابین دەكەین.
Your Comment