مه‌سروور بارزانی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا باسی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش کرا.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی نۆڤێمبێری 2021 مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌رال ریچارد بێل جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا، باسیان له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش كرد، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سوپاسی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ كار و خزمه‌ته‌كانی له‌ ماوه‌ی ڕابردودا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركی تازه‌یدا.

جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌ پێزانینه‌وه‌ باسی له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، "ئه‌و هه‌میشه‌ خۆی به‌ دۆستێكی دڵسۆزی گه‌لی كوردستان ده‌زانێت له‌ هه‌ر شوێنێك و ئه‌ركێكدا بێت".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و گرنگیی به‌رده‌وام بوونی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو.

News Code 4013

Your Comment

You are replying to: .
captcha