کاروانێکی نوێی سەربازیی هاوپەیمانان گەیشتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا

بەشی جیهان- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: کاروانێکی نوێی سەربازیی هاوپەیمانانی دژە بە داعش گەیشتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەپشتبەستن بەسەرچاوە تایبەتییەکانی باسی لەوە کردووە ڕۆژی یەکشەممە کاروانێکی سەربازیی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەدەروازەی سنووریی وەلیدەوە بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات هاتوون ‌و چوونەتە ناو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی ڕومێلان لەڕەققە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە ئەو کاروانە لە 26 گوێزەرەوەی بارکراو لە کەلوپەلی سەربازیی‌ و لۆجستی پێکهاتوون

شایانی باسە لەماوەی مانگێکدا ئەوە دووەم کاروانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتییە کە دەگەنە کوردستانی سووریا.

News Code 4006

Your Comment

You are replying to: .
captcha