کوردپرێس:
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بۆمبێكی چێنراو بە هێزێكی حەشدی شەعبیدا لە گوندی تەركەلان لە باشوری پارێزگای كەركووک تەقیوەتەوە.
روونیش كراوەتەوە، بەهۆی تەقینەوەكە دوو ئەندامی ئەو هێزە كە "فەوجی تەركەلان – هێزی زرێپۆشی كەركوكی حەشدی شەعبی" بوون كوژراون و 5 ئەندامی تریان بریندار بوون.
سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، هێزێكی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و تەرمی دوو كوژراوەكە گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون، لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستی پێكردووە.
Your Comment