٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٥:٢١
کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق تەواو دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە رۆژی دووشەممە 26ی تشرینی دووهەمی 2018 له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بدرێت و سەرۆکی فراکسیۆنی "عەتا" دەڵێت فاڵح فەیار کاندیدی عەبدولمەهدی دەبێت بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ.

کوردپرێس:

بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە بە خەندان-ی راگەیاند، رۆژی دووشەممە یان سێشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و دەنگ لەسەر تەواوی وەزیرەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەدرێت.

ناوبراو وتیشی، هۆکاری یەکلانەکردنەوەی وەزارەتەکان تا ئێستا بۆ رێکنەکەوتنی سوننە و شیعە دەگەڕێتەوە لەسەر وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و یەکێتییش وەزارەتی دادی بۆ یەکلایی بووەتەوە لەو هەشت وەزارەتەی کە ماوەتەوە.

هەر لەو بارەیەوە مەنسوور مەرعید سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی "عەتا" وتوویەتی دووشەمە کابینەکە یەکلایی دەکرێتەوە و فاڵح فەیاز وەکوو کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ دەناسێنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 39839

Your Comment

You are replying to: .
captcha