پشکی 17 لەسەدیی هەرێم لە بودجەی عێراق بەمەرج دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پێدانی 17%ی بودجەی عێراق بە هەرێمی کوردستان بەو مەرجەیە کە داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێم و پارێزگای کەرکووک بە تەواوی ڕادەستی بەغدا بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر فایز لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: چارەسەر کردنی قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر و هەروەها پێدانی بودجەی 17لەسەدی لە بودجەی گشتیی 2019ی عێراق بەو مەرجە جێبەجێ دەکرێت کە هەرێمی کوردستان هەموو داهاتە نەوتییەکانی ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی بکات.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێژەی بەرهەم هێنانی بیرە نەوتییەکانی کەرکووک زیاتر لە 450 ملیۆن بەرمیل دەبێت کە تەنها داهاتی 250 ملیۆن بەرمیل لە بودجەی گشتیی عێراقدا هاتووە، بۆیەش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مکووڕە لەسەر ئەوەی کە هەموو ئەو داهاتە نەوتییە لە بودجەی گشتیی 2019دا بهێندرێت.

فایز زیادی دەکات سەردانەکەی ئەم دواییەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکاندا بە ئامانجی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئەنجام درا کە ئەو کێشەگەلە کاریگەریی نەرێنیان لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39835

Your Comment

You are replying to: .
captcha