گفتوگۆكانی یەكێتی و پارتی لە بەغدا، بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆیانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەكاتەوە، كورد نەیتوانیوە برەو بە پەیوەندییەكانی خۆی بدات و بەراورد بە ساڵی 2003 پەیوەندیەكان لاواز بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بە رادیۆ نەوای وت: "هەنگاوە سیاسییەكانی كورد لە بەغدا لاوازبوون و ئەو گفتوگۆیانەی كە دەكرێن تەنها یەكێتی و پارتین بە ئامانجی بەهێز كردنی پێگەی خۆیانە لە بەغدا ئەنجامی دەدەن، نەک بۆ بەرژەوەندییەكانی هەرێم، ئامانج لەو پەیوەندییانەش بۆ ئەوەیە هەر حزبە و هێز و بوونی خۆی لە بەغدا دیاری بكات".

ناوبراو وتیشی: "كاتێک ئەم دوو حزبە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكاندا دانووستان دەكەن، لەو سۆنگەیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت كە چەند كورسییان لە پەرلەماندا هەیە و لە ئێستاشدا پێویستیان پێیانە بۆ بەهێز كردنی بەرەكانی خۆیان و هەركاتێكیش پێویستیان پێیان نەما، پشت لە سەرجەم رێككەوتنەكانیان دەكەن".

سروە عەبدولواحید ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی تا ماوەیێک باش دەبن و سەردانەكانیش بەردەوامیان دەبێت، بەڵام پێناچێت ببنە مایەی چارەسەری كێشە گەورەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39832

Your Comment

You are replying to: .
captcha