ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە: ئەمەریكا دەیەوێت پەكەكە لەناو ببات

بەشی جیهان- ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە، بڕیارەكەی ئەمەریكا بە پیلانێكی نێودەوڵەتی ناودەبات و رایدەگەیێنێت، ئامانج لێی پارچەكردنی كورد و لە ناوبردنی پەكەكەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان، كە خۆی لە لیستی داواكراوانی ئەمەریكایە، بە ئاژانسی فوڕاتی سەر بە حزبەكەی راگەیاندووە: "ئەمەریكا پێشەنگی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە و ھەوڵدەدات پیلانگێڕییەكەی 20 ساڵ لەمەوبەر كە بەرامبەر ئۆجەلان كرا، نوێی بكاتەوە".

دوران کاڵکان ئاماژە بەوەش دەكات "ئەمەریكا بەو بڕیارە دەیەوێ ھێرشیان بكاتە سەر و سەریش لە خەڵكی بشێوێنێت، دەیەوێ كورد بترسێنێت و كورد پارچە بكات".

ناوبراو راشیگەیاندووە: "لە ساڵانی دواییدا ئەمەریكا بە پشتگیری كردنی كورد لە كوردستانی سووریا، پێگەیێكی گرنگی بۆخۆی دروست كرد، بەڵام بە بڕیاری دەستگیر كردنی سەركردەكانی پەكەكە، بەھای خۆی لەدەست دا، بەو بڕیارە دەیەوێ پەكەكە لەنێو ببات، ئەوەش لەپێناو ئەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و رووسیا بپچڕێنێت و لە دژی ئێران بەكاری بھێنێت، ئەوەش بەرژەوەند پەرستییەكی ھەرزانە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39831

Your Comment

You are replying to: .
captcha