هەموو هەوڵێک دەدەین گەشتە ئاسمانیەکانی سلێمانی و تورکیا دەست پێبکەنەوە

بەشی تورکیا- محەمەد قایە سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی ئامەد ڕایگەیاند بە جدی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا وتوێژ دەکەن بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی سلێمانی بۆ تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکاتی واژۆ کردنی پرۆتۆکۆڵێکی لە کاری بازرگانی لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانیدا محەمەد قایە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد ڕایگەیاند ئێمە بە جدی کار دەکەین بۆ قسە کردن لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکان بۆ سلێمانی، ھەموو ھەوڵێکمان دەخەینەگەڕ تا بتوانین ئەو گەشتانە دەست پێبکەنەوە.

ناوبراو وتیشی دەیانەوێت لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی پەیوەندی بازرگانیان بەھێز بکەن و گەشتی ئاسمانییەکانی سلێمانی لەگەڵ ئامەد و باتمانیشدا دەست پێبکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمرۆ بەمەبەستی بەھێز کردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی، پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەشتن لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و ژووری بازرگانیی ئامەد و باتمان واژۆ کرا و لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانیەوە داوا کرا، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەگەڵ تورکیا بکرێتەوە تا کاری بازرگانی و گواستنەوەی ھاووڵاتیان ئاسانتر بکرێت و پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکان بەرەو پێشتر بڕوات.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، حکوومەتی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگرت بەڵام دوای شەش مانگ گەشتەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەست پێکردەوە، بەڵام تا ئێستا گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی سلێمانی دەستی پێنەکردوەتەوە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39826

Your Comment

You are replying to: .
captcha