بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار، وه‌زیری بەرگریی توركیا به‌میدیای وڵاتەکەی راگه‌یاند: "سووربوونی ئه‌مریكا به دانانی خاڵی چاودێری له‌سه‌ر سنووره‌كانی باكووری سووریا مایه‌ی نیگه‌رانی توركیایه.
ناوبراو وتیشی: له‌میانی كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد و كاربه‌ده‌ستانی سڤیل و سه‌ربازیی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئه‌منی هالیفاكس له كه‌نه‌دا چه‌ندین جار گوزارشتمان له بێزاریمان كرد".
وه‌زیری بەرگری توركیا راشیگه‌یاند "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تیرۆریستانی یه‌په‌گه بپارێزێت و په‌رده‌پۆشی بۆ كار و چالاكییه‌كانیان بكات. ئه‌مه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانمان دروست ده‌كات. ئه‌مجۆره رێكارانه دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت كه رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییێک له‌وبه‌ری سنووره‌كانه‌وه بۆ سه‌ر توركیا بكرێت".
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment